گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەیاننامەیەکى توند لە دژە تیرۆرەوە لەبارەى ’’دەنگۆى لەکارخستنى’’ سەرۆکەکەى

2021.10.14 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
بەیاننامەیەکى توند لە دژە تیرۆرەوە لەبارەى ’’دەنگۆى لەکارخستنى’’ سەرۆکەکەى

ناس کورد-

دژە تیرۆرى عێراق سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەلەکارخستنى عەبدولوەهاب ساعدى سەرۆکى دژە تیرۆر دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دژى تیرۆرى عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لەدوو رۆژى رابردوودا چەندین پڕوپاگەندەى رێکخراو عەبدولوەهاب ساعدى سەرۆکى دژە تیرۆریان بەئامانج گرتووە، بەئامانجى دروستکردنى ناسەقامگیریی.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە ناڕاستن و بەدەرن لە ئەخلاق و پێوەرى رکەبەرى، ئەوانەى بڵاویانکردووەتەوە دام و دەزگاى راگەیاندنى ترسنۆک و بێ زانیارین و ناپیشەیین و لەکاتێکى هەستیاردا کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت پڕوپاگەندەى لەو شێوەیە بڵاودەکەنەوە".

 

لاى خۆیەوە، عەبدولوەهاب ساعدى بەئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەى لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە ناڕاستن.