ناس کورد-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، هیچ فشارێکى سیاسی نەکراوەتەسەر بۆ دەستوەردان لەکارەکانیان و یارى بەهیچ دەنگێک نەکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عیماد جەمیل ئەندامى ئۆفیسى راگەیاندنى کۆمسیۆن ئەمڕۆ چوارشەممە لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، کۆمسیۆن ئەنجامى ئەو دەنگانەى راگەیاندووە کە بەئەلیکترۆنى پێی گەیشتووە، 3600 ئامێرى دەنگدان بەهۆى کێشەى تەکنیکییەوە لەکار وەستابوون.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو وێستگانەى کە ئامێرەکانیان کێشەى هەبوو لەرێگەى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکانەوە ئەنجامەکانیان وردبینى تێدا دەکرێت.
عیماد جەمیل جەختیکردووەتەوە، تێبینى لەبارەى بوونى "ئاڵۆزى" لەکاروبارى کۆمسیۆن ماناى ئەوە ناگەیەنێت کە یارى بە دەنگەکان بکرێت.
دەشلێت، ئەو ئەنجامەى راگەیەنراوە 94% ى دەنگەکانە و دەگۆڕدرێت، لەماوەى دوو رۆژدا ئەنجامى گشتى رادەگەیەنرێت.