گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوداوەکانى هاتووچۆ گەورەترین هۆکارى مردن بوون

ڕاپەڕین؛ لە شەش مانگى ڕابردوودا لەهەر سێ ڕۆژێکدا کەسێک گیانى لەدەستداوە

2019.07.03 - 12:46
ڕاپەڕین؛ لە شەش مانگى ڕابردوودا لەهەر سێ ڕۆژێکدا کەسێک گیانى لەدەستداوە
ناس کورد- بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاماری ڕوداوەکانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاوکردەوە، تیایدا زۆرترین هۆکاری گیانلەدەستان بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ بووە. . بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا هەزار و 949 ڕووداو ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە 60 کەس گیانیان لەدەستداوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕوداوەکانی هاتووچۆوە بوون، کە 15کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 11 کەس بە ڕوداوی سوتان و خۆ سوتاندن گیانیان لەدەستداوە و نۆ ڕوداوی کوشتن و دوو ڕوداوی خۆکوشتنیش ڕویانداوە. . لەنێو ئامارەکانى پۆلیسى ڕاپەڕیندا هاتووە، 91 حاڵەتى توندووتیژی دژی ژنان تۆمارکراون، کە سێ حاڵەتییان کوشتن بووە و حەوت حاڵەتی دیکەشیان سوتان و خۆسوتاندن بووە، لەگەڵ چەندین جۆری دیکەی توندووتیژی. . بە وتەى پۆلیس، لە کۆی سەرجەم ئەو ڕوداوانەى سنورەکە، 965 کەس دەستگیرکراون، کە 907یان لە ڕەگەزى نێرن و 58یشیان لە ڕەگەزی مێن. . .