ناس کورد-
کۆشکى سپى پیرۆزبایی لە حکومەتى عێراق دەکات بەهۆى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەوە لە کەشێکى ئاشتیانەدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جین ساکى وتەبێژى کۆشکى سپى ئەمڕۆ سێشەممە بە رۆژنامەنوسانى وت "پیرۆزبایی لە حکومەتى عێراق دەکەین بەهۆى ئەوەى بەڵێنى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختى لەوادەى خۆیدا جێبەجێکرد".
وتیشى "بەپەسەندکردنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن، هیواخوازین ئەندامانى پەرلەمانى نوێ حکومەتێک پێکبهێنن کە رەنگدانەوەى ئیرادەى گەل بێت".