گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەرێمی کوردستان

یەکێتی ئەوروپا هۆکاری کەمی ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەى عێراق ئاشکرا دەکات

2021.10.12 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی ئەوروپا هۆکاری کەمی ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەى عێراق ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

نێردەی یەكێتی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بە "بە باشی ڕێکخراو و بوونی کێبرکێ" هەرچەندە جەخت دەکاتەوە کە بەهۆی چەند هۆکارێکەوە "ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە پڕۆسەكەدا كەم بوو".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیۆلا ڤۆن كرامۆن، نێردەی یەكێتی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكان لە عیراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەركەوتوو بوو و بەڕێژەیەكی كەم پێشێلكاری تۆماركراوە.

 

وتیشی، هەرچەندە رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە پڕۆسەكەدا كەم بوو بەڵام، پڕۆسەی هەڵبژاردن بە ئاسایی بەڕێوەچوو.

ڕاپۆرتەکە چەند هۆکارێک بۆ کەمی ڕێژەی بەشداری بە تایبەت لەناو گەنجاندا دەخاتەڕوو و دەڵێت، سزادانى چالاکوانانى بادینان و ڕۆژنامەنووسان بە شەش ساڵ زیندانیکردن، کاریگەرى نەرێنى لەسەر هەڵبژاردنەکە و ئازادى ڕادەربڕین هەبووە لە هەرێمى کوردستان.

 

 

دەشڵێت، "لە ماوەى بانگەشەکەدا  بە گشتی ڕێز لە ئازادییە بنەڕەتییەکانی ڕادەربڕین گیراوە، بەڵام چەندین ڕاپۆرتمان بەدەست گەشتووە لەسەر هەڕەشە و ترساندن لە هەرێمی کوردستاندا."

 

جەختی کردووەتەوە کە "بەشێکى بەرچاوى خەڵک بایکۆتى دەنگدانیان کرد، یان دەنگەکانیان سوتاند، ئەمەش لەبەر ئەوەى بڕوایان بە پرۆسەى سیاسى نەبوو، یان ئەلتەرناتیڤى باشى سیاسییان لەبەردەمدا نەبووە."


"کورسى کۆتاکان لە لایەن هێزە سیاسییەکانى ترەوە بەکاردەهێنرێت."

 

پوختەى ڕاپۆرتى نێردەى یەکێتى ئەوروپا بۆ چاودێرى هەڵبژاردنەکان لە خوارەوە بە زمانی کوردی بخوێنەوە


نێردەکە نێردەیەکى سەربەخۆیە و بە سەرۆکایەتى (ڤیۆلا کرامۆن)ى ئەندامى پەرلەمانى یەکێتى ئەوروپا و بە ئەندامێتى بیست و دوو دەوڵەتى یەکێتى ئەوروپا و سەرجەم قونسوڵ و باڵوێزەکانى وڵاتانى ئەوروپا لە بەغدا و هەولێر ماوەى نزیکەى دوو مانگە لە نزیکەوە چاودێرى هەڵبژاردنەکان دەکات.

me_ga.php?id=4635me_ga.php?id=4637me_ga.php?id=4641me_ga.php?id=4644me_ga.php?id=4642me_ga.php?id=4638me_ga.php?id=4640me_ga.php?id=4639me_ga.php?id=4643me_ga.php?id=4646me_ga.php?id=4645me_ga.php?id=4636