ناس کورد-
بەپێی بڕیارێکى نوێی وەزارەتی ناوخۆ، لە سەرەتای ساڵی داهاتوەوە، پێویستە پشکنینی سیستەمی ئێرباگ و پشتێنی سەلامەتی بکرێتە یەکێک لە مەرجەکانی توندووتۆڵی ئۆتۆمبێل.
.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، لە کۆبوونەوەی دیوانی وەزارەتی ناوخۆدا، هەندێک بڕیاری تایبەت بە پشکنینی سەلامەتی ئۆتۆمبێل دراوە کە لەسەرەتاى ساڵى داهاتووەوە دەچنە بوارى جێبەجێکردنەوە.
.
بەپێی بڕیارە نوێیەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە بەرواری 1ی کانونی دووەمی 2020ەوە، پێویستە پشکنینی سیستەمی ئێرباگ و پشتێنی سەلامەتی، بکرێتە یەکێک لە مەرجەکانی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل و دەبێت کۆمپانیاکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل تا ئەو بەروارە ئەو سیستەمە ئامادە بکەن.
.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا ئەوەش هاتووە، هەرکۆمپانیایەک ئەو بڕیارە پەیرەو نەکات، یان بڕوانامەی پشکنین بدات بە ئۆتۆمبێلێک کە کار بە سیستەمی ئیرباگ و پشتێنی سەلامەتی نەکات، بۆ هەر حالەتێک بڕی 15 ملیۆن دینار سزا دەدرێت، ئەگەر ئەو سەرپێچییە دووبارە بووەوە ئەوا مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێتەوە و بەیەکجاری دادەخرێت.
.
پشکنینی داخستنى بۆنیت و سندوقى ئۆتۆمبێل، مەرجێکى دیکەى زیادکراوە بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێل.
.
.