ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکدا لە بنەسڵاوە، لەسەر کرێی تاکسی، شۆفێری تاکسییەک گولـلەیەکی لەسەری سەرنشینەکەی داوە و کوشتویەتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن و دەرکەوت کەوا هاووڵاتیەک بەناوی (بارزان نصرالله احمد) دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەگەڵ شوفێری تاکسیەک لە سەر کرێی گواستنەوە، شوفێرەکە گوللـەیەک لەسەری ناوبراو دەدات و گیان لەدەست دەدات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکە هەڵهاتووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوه بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکات."