ناس کورد-
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پیرۆزبایی لەو کاندید و هێزە سیاسییانە دەکات کە لە هەڵبژاردندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمى ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتێکدا نوسیویەتى "پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەو خوشک و برا پەرلەمانتارانە دەکەم کە بردییانەوە لە هەڵبژاردن، هەروەها پیرۆزبایی لەو هێزە سیاسییانەش دەکەم کە ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو پێکدەهێنن، بەهیواین ئەنجومەنی کارکردن و بنیاتنان و بەهێزکردنی دەوڵەت بێت".