ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسێکی باڵای داعشی ڕاگەیاند کە جێگری ئەبوبەکر بەغدادی بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا (دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەوكاتەی چاوی قارەمانەكانی هێزە ئەمنییەكان بێداربوون بۆ پاراستنی هەڵبژاردن، باسكە ڕەسەنەكەیان لە دەزگای هەواڵگری پرۆسەیەكی قورسی هەواڵگرییان لە دەرەوەی سنور ئەنجام دا بۆ دەستگیركردنی سامی جەمال ناوێك كە سەرپەرشتیاری دارایی داعش و جێگری ئەبوبەكر بەغدادی گۆڕبەگۆڕە، بژی عێراق."