ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕەتیدەکاتەوە میمۆری و فلاشی ناوەندێکی دەنگدان لەلایەن ئەفسەرێک و چوار پۆلیسەوە ڕفێنرابێت و دەڵێت، سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، "لە پەیجێکی سێبەر دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەفسەرێک و چوار کارمەندی پۆلیس و کارمەندێکی کۆمسیۆن میمۆری و فلاشی ناوەندێکی دەنگدانیان لە ڕانیە ڕفاندووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرلەبەری ئەم هەواڵە دوورە لەڕاستیەوە بە پێچەوانەوە ئەرکی ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیس پاراستنی فلاش و میمۆریەکانی هەڵبژاردن و پاراستنی دەنگی دەنگدەرانە تا گەیشتنیان بە شوێنی مەبەست، بۆیە ئەم دەنگۆیە دورە لە ڕاستی."
زیاتر بخوێنەرەوە: کۆسیۆن بەفەرمی ڕێژەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند