گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت فڕی

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

2021.10.11 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ناس کورد- 

نرخی نەوتی خاو کە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لەئێستادا نزیک دەبێتەوە لە 84 دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەوە و بەرامبەر 83 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی دۆلار و نیوێک بەرزبووەوە و بەرامبەر 80 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی کوتانی هاووڵاتیان دژی کۆرۆنا و هەروەها پشتیوانی وڵاتان بۆ چالاکبوونەوەی پیشەسازی.