گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەلار؛ گەنجێک بە چەقۆ برایەکی خۆی کوشت

2021.10.11 - 08:28
App store icon Play store icon Play store icon
کەلار؛ گەنجێک بە چەقۆ برایەکی خۆی کوشت

ناس کورد- 

لە قەزای کەلار دوای ئەوەی دوو برا دەبێت بە شەڕیان یەکێکیان بە چەقۆ ئەوی دیکەیانی کوشتووە، پۆلیس دەڵێت، کوژراوەکە تەمەنی 36 ساڵە و بکوژەکەش هەڵهاتووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان (دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار گەنجێک برایەکی خۆی بەناوی (سەنگەر وەهاب عبدلعزیز)بەچەقۆ کوشت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوتەی کەسوکاریان، "ئەو دوو برایە لەماڵی خۆیان بووە بەشەڕیان و لەئەنجامدا یەکێکیان بەچەقۆ ئەوی دیکەیانی کوشتووە." 

 

ئەوەش هاتووە، سەنگەر کە تەمەنی 36 ساڵ بووە تەرمەکەی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی داوەری قەزای کەلار کراوە و بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 405 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچوو.

.