ناس کورد-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان 41% بووە کە لە بەغدا و پارێزگای سلێمانی کەمترین ڕێژەی بەشداریکردن تۆمارکراوە و لە دهۆکیش زۆرترین، هەروەها بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕابگەیەنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان (دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق 41% بووە و نزیکەی 10 ملیۆن کەس لە سەرانسەری عێراق دەنگیان داوە."
هاوکات بەوتەی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکرێت.