ناس کورد-
سەرچاوە کەشناسییەکان پێشبینیدەکەن لەم هەفتەیەدا یەکەم بارانى ئەمساڵ لەهەرێم ببارێت و زۆرترین بڕ لەدهۆک ببارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بڵاوکراوەیەکى کەشوهەواى کوردستان، یەکەم بارانى ئەمساڵ لە سێ رۆژی ئایندە و رۆژی چوارشەمەدا ١٣-١٠-٢٠٢١ دەستپێدەکات، لە سنوری پارێزگای دھۆک زۆرترین کاریگەری ئەبێت لەنێوان ١ تا ٢ ملیمەتر لەناوچە نزمەکاندا ئەگەری بارانبارین ئەبێت لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگادا ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ و چالاکبوونی ھەورە تریشقە ئەبێت لەنێوان ٣ تا ٥ ملیمەتر زیاتر .
بەپێی پێشبینییەکە، لەسنوری پارێزگای ھەولێر کاریگەری کەمتر ئەبێت لەسەنتەری پارێزگا و ناوچە نزمەکاندا ئەگەری بارانبارینی کەم ئەبێت لەنێوان ٠.٣ تا ٠.٧ ملیمەتر لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکەدا لە نێوان ١ تا ٢ ملیمەتر.
لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک وە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و راپەرین بە گشتی کاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئەم کاتە و وەرگرتنی دواین نوێبوونەوەکان لاواز دەردەکەوێت بۆیە زیاتر لەم ناوچانەدا پێشبینی نمە باران ئەکرێت، ئەوەش بەپێی پێشبینییەکە.