گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سنورى پارێزگاکانى سەڵاحەدین و کەرکوک داعش بەردەوامە لە تەقاندنەوەى تاوەرى کارەباى ناوچەکە

2019.07.03 - 08:28
لە سنورى پارێزگاکانى سەڵاحەدین و کەرکوک داعش بەردەوامە لە تەقاندنەوەى تاوەرى کارەباى ناوچەکە
ناس کورد- چەکدارانى داعش لە چالاکییەکانى تەقاندنەوەى هێڵەکانى کارەبا بەردەوامن، لە ناوچەی ریاز بۆمبێکی چێنراو بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای کەرکووک-بێجی تەقێندراوەتەوە، بەوهۆیەوە ناوچەکە بێ کارەبا بوون. . کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وزەی کارەبای باکور، ئاشکراى کردووە، هێڵی گواستنەوەی کارەبای کەرکوک-بێجی 400 کەی ڤی، دوێنێ سێشەممە، ڕوبەڕوى کارێکى تێکدەرانەى چەکدارانى داعش بوەتەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، لەڕێگەی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لە تاوەری ژمارە 150 کە دەکەوێتە ناحییەی ڕیاز لە سنوری پارێزگاری کەرکوک ئەو تاوەرە تەقێندراوەتەوە. . هاوکات کۆمپانیاکە لە پەیامێکدا هۆشداری داوەتە دانیشتوانی پارێزگاری سەلاحەدین، کە ئەمڕۆ چوارشەممە تەواوى ڕۆژەکە کارەبا دەبڕێت، بە مەبەستی چاککردنی ئەو تاوەرەی کە بۆمبەکەی پێدا تەقیووەتەوە. . وێڕاى ئەوەى بەفەرمى کۆتاییهێنان بە چەکدارانى داعش لە عێراق ڕاگەیەندرا، بەڵام چالاکییەکانى لە ناوەڕاستى عێراق بەردەوامییان هەیە. . .