گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هەولێر؛ هێزەکانی ناوخۆ خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

2021.10.10 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ هێزەکانی ناوخۆ خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

ناس کورد- 

لێژنەى ئەمنیى پارێزگاى هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، تەقەکردن بەبۆنەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، دەشڵێت، لە گشت شوێنەکان بڵاوە بەهێزەکانى ناوخۆ کراوە و لە حالەتی ئامادەباشیدان و هەرکەس تەقە بکات دەستگیردەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، "ئاگاداری گشت هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکەینەوە، دوایی کۆتایی هاتنى پڕۆسەى دەنگدانى گشتیى و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکان، تەقەکردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەر کەسێک تەقە بکات بەدڵنیاییەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر دەکرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە ئێستاشدا لە گشت شوێنەکان بڵاوە بەهێزەکانى ناوخۆ کراوە و لە حالەتی ئامادەباشیدان، هەرکەس و لایەنێک یاسا شکێنى بکات دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێ و بەتوندى سزا دەدرێت." 

 

ئەوەش هاتووە، "هەروەها سوپاس و دەستخۆشى بۆ سەرجەم هێزەکانى پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ کە پلانى ئەمنى پارێزگاى هەولێر وەک چۆن داڕێژرابوو جێبەجێکرا و هیچ گرفت و لەمپەرێک نەهاتە پێش، لێرەشەوە زۆر سوپاس بۆ هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کە وەک هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوون."