ناس کورد-
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمى لەگەڵ داخستنى بنکەکانى دەنگدان لە تویتێکدا نوسیویەتى "سوپاس بۆ خوا ئەرکی خۆمان بەجێهێنا و گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام.
هەروەها نوسیویەتى "زۆر سوپاس بۆ: گەلی هێژامان، دەنگدەران، پاڵێوراوان، هێزە سیاسییەکان، چاودێران، کارمەندانی کۆمسێونی هەڵبژاردن، هێزە ئەمنییە قارەمانەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و مەرجەعییەتی ئاینی".