گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مۆڵەتی یەك مانگ دەدرێتە كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن

2019.03.12 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
مۆڵەتی یەك مانگ دەدرێتە كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

كۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی، مۆڵەتی مانگێك دەداتە سێ‌ كۆمپانیای پەیوەندیكردنی ناوخۆیی عێراق بۆ باشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان.

 

لە ڕاگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی راگەیاندن ‌و گەیاندنی عێراقیدا ئاماژە بەوەكراوە: "كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەڕێوبەرانی كۆمپانیاكانی (زەین، ئاسیاسێڵ، كۆڕەك تلیكۆم) ئەنجامدراوە‌و تاوتوێی هۆكارەكانی خراپبوونی خزمەتگوزاریی پەیوەندیكردن لەعێراق كراوە".

 

كۆمسیۆنی راگەیاندن ‌و گەیاندنی عێراقی ڕونیكردۆتەوە: "لەلایەن تیمە هونەرییەكانی كۆمسیۆنەكەمانەوە كە تایبەتمەندن لەپشكنینی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندیكردن لە تەواوی ناوچەكانی عێراق، ئەوە پشتڕاست كراوەتەوە كە خزمەتگوزاری پەیوەندیكردنی ئەو سێ‌ كۆمپانیایە پاشەكشەی كردووە".

 

بەپێی راگەیەندراوەكە مۆڵەتی یەك مانگ دراوەتە ئەو سێ‌ كۆمپانیایە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان‌ و چاككردنی خزمەتگوزارییەكانیان لە تەواوی ناوچەكانی عێراق.

 

هۆشداری ئەوەش دراوە لە حاڵەتی چارەسەرنەكردنی كێشەكان "لێپێچینەوەی یاسایی" بەرامبەر ئەو كۆمپانیایانە دەگیرێتە بەر.