ناس کورد-
نێردەی یەکێتی ئەوروپا کە بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان هاتووەتە عێراق ڕایگەیاند، تائێستا هیچ کێشە و سەرپێچییەکیان لە پرۆسەی دەنگداندا نەبینیوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێردەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (10ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "نزیکەى نۆ کاتژمێر بەسەر دەستپێکردنی هەڵبژاردندا چووە و تائێستا هیچ جۆرە سەرپێچییەک لە بنکەکانی دەنگدان کە ئێمە چاودێریمان کردووە تۆمار نەکراوە."
دەشڵێت، "بینیمان کە پرۆسەکە زۆر بە هێمنی بەڕێوەچووە، ئامێری یەدەم هەبوون و دەگۆڕدرێن ئەگەر کێشە هەبن."
باسی لەوەشکردووە، "بەداخەوە پێشوازییەکی زۆر لاوازمان بینی لە پرۆسەکە لەلایەن دەنگدەرانەوە."