ناس کورد-
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە ڕایگەیاند، کلیلی چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەستی سەرکردە، عەبدوڵا ئۆجەلان دایە و دەڵێت، ئازادبوونی دەبێتەهۆی ئاشتییەکی بەردەوام.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەبۆنەی بەبۆنەی 23هەمین ساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان (شەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2021)لە تویتەری فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاندووە، " سەرکردە و بیرمەند، عەبدوڵا ئۆجەلان، خاوەنی بیرۆکەی پێکەوەژیانی ئازادە و کلیلی چارەسەر و بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێو دەستەکانی ئەو دایە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئازادبوونی فەرماندە ئاپۆ ئاشتییەکی بەردەوام بەدیدەهێنێت."