ناس کورد-
بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ڕۆژی دووشەممە 11ی تشرینی دووەمیش بکاتە پشووی فەرمی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "بەھۆی بەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا؛ رۆژی دووشەممە رێککەوتی 11ـی ئۆکتۆبەر، لە پاڵ رۆژی یەکشەممە 10ـی ئۆکتۆبەر، بکاتە پشووی فەرمی."
زیاتر بخوێنەرەوە: بڕیارێکی نوێ: سەرجەم بازاڕ و کافتریا و شوێنە گشتییەکان دادەخرێن