ناس کورد-
قائیمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بڕیاریدا، سبەینێ یەکشەممە سەرجەم بازاڕ و مۆڵ و مارکێت و ڕێستورانت و چێشتخانە و خوارنگە و کافتریا و چایخانە میللی و گەشتیارییەکان دابخرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا قائیمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر (شەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم بازاڕ و مۆڵ و مارکێت و خاوەنی ڕێستورانت و چێشتخانە و خوارنگە و کافتریا و چایخانە میللی و گەشتیارییەکان و سەرجەم پیشەوەران دەکەینەوە، بەھۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەیانی یەکشەممە ڕێکەوتی10-10-2021 سەرجەم ئەو شوێنانە دادەخرێن."
زیاتر بخوێنەرەوە: لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ ڕوونکردنەوە دەدرێت