ناس کورد-
لە ڕووداوێکدا لە قەزای کەلار مێردمنداڵێک کە لە دوکانێک کاری کردووە کارەبا دەیگرێت و گیان لەدەستدەدات، پۆلیسیش دەڵێت، خاوەنی دووکانەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان (شەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی (محمد شیرکۆ نەسروللە ) لەدایکبووی 2005 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، محەمەد شێرکۆ لە دوکانێک کاری کردووە و بەوتەی دوکاندارەکە، "ناوبراو لەمارکێتەکەی کاری کردووە لەکاتی پاککرنەوەی مەجاری مارکێتەکە بەشیش، کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە."
ئەوەش هاتووە، "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و خاوەنی مارکێتەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی411 بەندکراوە."