ناس کورد-
زۆربەی شۆفێران لەهەوڵدان بەكاربردنی بەنزین لە ئۆتۆمبێلەكانیان كەمتر بكەنەوە، بەڵام سەرچاوە زانستی و میكانیكییەكان باس لەوە دەكەن هەندێك هۆكار هەن كە بەكاربردنی بەنزین زیاتر دەكەن بەبێ ئەوەی شۆفێران بەخۆیان بزانن لەوانەش:
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
1- لێخوڕینی خێرا
لێخوڕینی خێرا بۆ ماوەی درێژ بەنزین زیاتر بەكاردەبات لە ئۆتۆمبێل و شارەزایان ئامۆژگاری شۆفێران دەكەن نەچنە سەروو 100 كم/كاتژمێرێك
2- گوشاركردن لە بەنزین
گوشاركردن لەو گێڕەی بۆ بەنزین دانراوە وا دەكات ئۆتۆمبێل زیاتر بەنزین بەكارببات و شارەزایان ئامۆژگاری ئەوەمان دەكەن بەهێوری ئۆتۆمبێل لێبخوڕین.
3- باری قورس
باری قورس جگە لە لەناوبردنی تایەكان و گوشار لە مەكینە، دەبێتەهۆی زیاد بەكاربردنی بەنزینیش.
4- كەمبوونەوەی هەوای تایەكان
تەنانەت بەرێژەی 2 - 3% كەمبوونەوەی هەوای تایەكان دەبنە هۆی زیاتر بەكاربردنی بەنزین.
5- كردنەوەی جامی سەیارە
ئەم هۆكارەش وا دەكات ئۆتومبیل لەكاتی ڕۆشتن زیاتر بەرەنگاری هەوا بكات و ئەمەش دەبێتەهۆی زیاتر خەرجكردنی بەنزین.