گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عێراق لە بێدەنگیی هەڵبژاردندایە و چاوەڕێی ڕۆژی یەکلاییکەرەوە دەکات

2021.10.09 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لە بێدەنگیی هەڵبژاردندایە و چاوەڕێی ڕۆژی یەکلاییکەرەوە دەکات

ناس کورد-

تەنها یەک ڕۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی یەکەمی 2021، شەقامی عێراقی بێدەنگییەکی پڕ لە نیگەرانی باڵی بەسەر وڵاتدا کێشاوە، سبەینێ بۆ دەنگدەران و کاندیدەکان ڕۆژی یەکلاییکەرەوە دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژێک پێش دەنگدانی گشتیی، بانگەشەکردن بۆ هەر کاندید، حزب و هاوپەیمانێتی قەدەغەیە تاوەکو دەنگدان کۆتایی دێت.

 

کاندیدەکان لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی عێراق ڕکابەری دەکەن کە 83 دانەیەیان (25%) بۆ ژنان دەبێت، هاوکات 9 کورسیش دابەشکراوە بەسەر کەمەنەتەوایەتییەکانی مەسیحی، شەبەک، سابئە، ئێزدییەکان و کوردی فەیلی.

 

دوێنێ هەینی (9ی تشرینی یەکەمی 2021) دەنگدانی تایبەت لە سەرانسەری عێراق بەڕێوەچوو، رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا گەیشتە 69me_ga.php?id=27132%.