گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زستانێكی ساردتر

هۆشدارییەكی كەشناسی: با كەس لە عێراق ئەم ساڵ گەنم و جۆ نەچێنێت 

2021.10.08 - 22:46
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەكی كەشناسی: با كەس لە عێراق ئەم ساڵ گەنم و جۆ نەچێنێت 

ناس کورد-

شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری دەدات بە جوتیارانی عێراق كە بۆ وەرزی چاندنی 2021_2022 بەرهەمی زستانەی باران نەچێنن چونكە ئەمساڵیش درێژكراوەی ساڵی ڕابردووە لەڕووی باران ئەگەرچی لەو باشتر دەبێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد دوری كەشناسی عێراقی لە راپۆرتێكدا بۆ "طقس العراق" كە "ناس كورد" بینیویەتی (8ی تشرینی یەكەمی 2021) باس لەوە دەكات ئەم ساڵیش وشك دەبێت بەڵام بارانی لە ساڵی ڕابردوو باشتر دەبێت، ئەمەش بەگوێرەی سەرنجدان لەنەخشە و پێشبینییە قووڵ و زانستییەكانی كەشوهەوا. 

 

دوری ئەوەش دەخاتەڕوو زستانێكی ساردتر لە ساڵان بەڕێوەیە، باران باران لە پایزدا كەم دەبێت و هەنگاو بەهەنگاو باش دەبێت لە زستان و بەهار بەڵام هێشتا ئەمە بەس نییە بۆ بەرهەمی دێمی و دانەوێڵە ئەگەر لەبەر بەراودا نەكرێن. 

 

كەشناسەكە ئەوەش دەخاتەڕوو كە دەوترێت وەرزی داهاتوو باران بارین لەخوار تێكڕای ساڵانەیە مانای ئەوە نییە بارانی درێژخایەن و تەڕە نابێت و لافاو نابینین بەڵام ناوبڕ لەنێوانیان زۆر دەبێت و ئەمەش بۆ دێم باش نییە. 

 

دوری دەڵێت "مەبەستم ئەوەیە زیانی زیاتر نەكەن و بارانەكە هی داچاندن نابێت و پشت بە ئاودێری ببەستن بە قەترە".