ناس کورد-
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت لە 3 مانگی بانگەشەی هەڵبژادندا و دەنگدانی تایبەتدا (41) پێشێلكاری بەرامبەر بە (36) رۆژنامەنوس ئەنجامدراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راپۆرتێکى سەنتەرەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، كەمترین پێشێلكاریش پەیوەندی بە بانگەشەوە هەبووەو زۆرترینیان پەیوەندیداربوون بەرووداوەكانی دەرەوەی بانگەشە.
راپۆرتی سەنتەری میترۆ بۆ چاودێری پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەنگدانی تایبەت.
9ی تشرینی یەكەمی 2021: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت لە 3 مانگی بانگەشەی هەڵبژادندا و دەنگدانی تایبەتدا (41) پێشێلكاری بەرامبەر بە (36) رۆژنامەنوس ئەنجامدراوە، كەمترین پێشێلكاریش پەیوەندی بە بانگەشەوە هەبووەو زۆرترینیان پەیوەندیداربوون بەرووداوەكانی دەرەوەی بانگەشە.
بەم شێوەیە:
(1) حاڵەتی تەقەلێكردن
(8 ) حاڵەتی هێرش و سوكایەتی
(3) حاڵەتی زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی
(4)حاڵەتی دەستبەسەركردن بە بێ بڕیاری دادگا
(12) حاڵەتی رێگریكردن لە روماڵ
(2) حاڵەتی پركردنەوەی بەڵێنامە بە رۆژنامەنوس
(2) حاڵەتی هەڕەشە لێكردن
(2) حاڵەتی هەڕەشە لێكردن
(7) حاڵەتی رێگریكردن لە روماڵ
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ناوەندو رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە ئازادی رۆژنامەگەری جەخت لەوە دەكەنەوە كە چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن یەكێكی ترە لە ئەركە گرنگەكانی میدیا لە سیستمی دێمۆكراسیدا، میدیای ئازادو فرە رەنگ فاكتەری گرنگی چەسپاندنی شەفافییەت و لێپرسینەوە و كۆڵەكەی(حوكمداری باش)ە، كە تیایدا مافەكانی مرۆڤ بە پرۆسەی گەشەسەندن گرێدەدات.
لەم سۆنگەیەوە هۆكارەكانی راگەیاندن بینراو، بیستروا، نوسراو، ئەلیكترۆنی، میدیای نوێ بە گشتی، رۆڵی گرنگیان لە پرۆسەی دێمۆكراسیدا هەیە، بە بێ میدیا و ئازادی كاركردنیان ناتوانین باس لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بكەین.
بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، تەنها لە دەنگدان و بژاردنی دەنگەكاندا كورت ناكرێتەوە، بەڵكو مەرجی گرنگی سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە بەرێوەچوونی گفتوگۆی كراوەو بوونی زانیاری دەربارەی لیست و كاندیدە ركابەرەكان و و بڵاوكردنەوەی هۆشیارییە دەربارەی پرۆسەكە، تا دەنگدەر بە زانیاری تەواو دەربارەی پرۆژەی كاندیدو لیستە ركابەرەكان بچێتە سەر سندوقی دەنگدان، ئازادانە ئەم مافەی خۆی پراكتیك بكات.
رێزگرتن لە میدیاكاران و زەمینە خۆشكردن بۆ كارەكانیان هانی بەشداری گشتی دەكات لە پرۆسەی بەشداری لە بریاردان، ئەمەش كاتێك كاریگەری بەهێز دەبێت كە دەزگاكانی میدیا بە شێوەیەكی پیشەییانە ئەم ئەركە جێبەجێبكەن و دەزگاكانیان ببنە سەكۆیەك بۆ گوزارشتكردن لە فرەیی سیاسی.
میدیاكان لەم هەلبَژاردنەدا روماڵی درێژترین پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنیان كرد ئەنجومەنی باڵای كۆمسیارانی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە 30ی ئەیلولدا ریاگەیاند بە بەشداربوونی فراوان و چڕی میدیای ناوخۆیی و عەرەبی و جیهانی دەكاتە شەریكی ئامانجەكەمان بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەكان.
چاودێریكردنی میدیا بۆ ئەم پرۆسەیە، رۆڵبینینی میدیاكان فاكتەرێكی گرنگی پێدانی زانیاری و گفتگۆی كراوەی نێوان كاندەیدەكان بوو، تا دەنگدەر بە زایانیاری تەواوە بچێتە سەر سندوقی دەنگدان و ئازادانە دەنگی خۆی بدات.
سەنتەری میترۆ لەگەڵ سەرنجی لەسەر روماڵی هەندێ میدیا، بەڵام بە شێوەیكی گشتی هەوڵی زۆر هەبوو بۆ پەیرەو كردنی پرەنسیپی بابەتیانە و بێلایەنی، هەروەها پابەندبوون بە بریارو رێنامییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و پێودانگە نێودەوڵەتییەكانی روماڵی میدیا بۆ هەڵبژاردن.
بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی عێراق لە 8ی تەموزەوە دەستی پێكردوە بۆ 9ی تشرینی یەكەمی 2021 ، بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو، ئەمە بە گەورەترین ماوەی بانگەشە ئەژمار دەكرێت لە مێژووی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا.
لەو ماوەیەدا زۆرینەی میدیاكانی هەرێمی كوردستان، بینرواو، بیستراو، ئەلیكترۆنی، بەرنامەكانیان تەرخانكردبوو بۆ ناساندانی كاندیدی حزب و هاوپەیمانییە سیاسیەكان و كاندیدە سەربەخۆكان، لەگەڵ ئەوەشدا بەدەر نەبوو لە پێشێلكاری بەرامبەریان، چ ئەو جۆرە پێشێلكاریانەی كە پەیوەندیان بە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بوو، یان ئەوانەی لە پەراوێزی بانگەشەكاندا بەرامبەریان ئەنجام دراوە.
ئۆفیسەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ( هەولێر، سلێمانی، دهۆك) باجی تایبەتی بۆ راگەیانكارانی ناوخۆو دەرەوە، بۆ تیمەكانی راگەیاندن و پەیامنێران، دابەشكرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەكاتی بەرێوەچوونی دەنگدانی تایبەتدا داواكارییەكی ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان و رۆژنامەنووسان كرد، بۆ ئەوەی لە كاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردندا رێز لە ئەركی یەكدی بگرن و داوای لە هەموو دامودەزگا ئەمنییەكانی كرد رێز لە كاری میدیاكاران بگرن و هاوكارییان بكەن.
تا نوسینی ئەم راپۆرتە دەربارەی دروستكردنی ئاستەنگ بۆ میدیاكاران لە پێدانی باجی راگەیاندكاران هیچ دەزگایەكی راگەیاندنی ناوخۆو دەرەوە سكاڵایان لای سەنتەری میترۆ تۆمار نەكردوە.
سەنتەری میترۆ لە 8ی تەموز بۆ 8ی تشرینی یەكەم، ئەم سكالایانەی لە پەیامنێرانی دەزگاكانی راگەیاندن پێگەیشتووە، بەم شێوەیە:
دەبارەی میترۆ:
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگو ئاشتی IWPR ی ئەمریكی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسیی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە رێگەی پرۆژەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگو ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، Gulf Center for Human Rights، پاڵپشتی كردوە. میترۆ بۆ ساڵی 2021 چوار پرۆژە بە هاوكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوەكانی IMSی دەنیماركی و رێكخراوی Intenews ، جێبەجێدەكات.
بۆ پەیوەندی كرد:
كوردی: 07700004147
عەرەبی: 07701528887