گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەنگدانى تایبەت

فەرمانێکى بەپەلە لە کازمییەوە

2021.10.08 - 18:27
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێکى بەپەلە لە کازمییەوە

ناس کورد-

حسێن هنداوى راوێژکارى مستەفا کازمى بۆ کاروبارى هەڵبژاردن رایگەیاند، کازمى فەرمانیکردووە بە لێپێچینەوە و سزادانى هەر کەسێک کە هەوڵیدابێت لەدەنگدانى تایبەت دەسەڵاتى خۆى بەکاربهێنێت بۆ فشارکردن لە دەنگدەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

  هنداوى بەئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، رێژەى بەشدارى لەدەنگدانى تایبەت بەرز بووە.

 

وتیشى سزا چاوەڕوانى سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە هەوڵى ئەنجامدانى پێشێلکارییان دابێت.

 

بنکەکانى دەنگدانى تایبەت کاتژمێر شەشى ئێوارە لەسەرتاسەرى عێراق داخران و پڕۆسەکە کۆتایی هات.  

 

لەگەڵ داخستنى بنکەکانى دەنگدان، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق چووە شەقامەکانى بەغدا و بەشێوەى مەیدانى هاوڵاتییانى بەسەرکردەوە.