گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەڵتان نەخەڵەتێنن’’

شێخ نەهرۆ دەنگى دەروێشەکانى یەکلایی کردەوە

2021.10.08 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
شێخ نەهرۆ دەنگى دەروێشەکانى یەکلایی کردەوە

ناس کورد-

 

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی داوا لە دەروێشەكانی دەكات بەپەرۆشیەوە بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بڕۆن و دەنگ بە کاندیدانى کەمایەتییەکان بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لەپەیامێكی ڤیدۆیی نوێدا بۆ دەروێشەكانى وتى "داواتان لێدەكەم هەڵتان نەخەڵەتێنن، چونكە ئێمە بۆ هەمو گەلی عێراق كاردەكەین بەبێ‌ جیاوازی".

 

هەروەها داوای لە دەروێشەكانیشی كرد هەرچ كەسێك شایستەیە لە مەسیحیەكان و سائیبی و شەبكە و ئێزیدیەكان، دەبێت بە دەنگی كەسنەزانیەكان سەربكەون "تاوەكو بۆ جیهانی بسەلمێنن كە دەروێشەكانی كەسنەزانی لەبازنەیەكی بچوكدا نین و كەسنەزانی بەیەك چاو سەیری عێراقیەكان دەكات".

 

وتیشی "ئەو كەسانەی بەدەنگی ئێمە سەر دەكەون ئەگەر كەموكوڕیان هەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكەین و ئەگەر خزمەتی میللەتیش بكەن پاداشتیان دەكەین، ئێمە بۆ عێراق بەگشتی كاردەكەین و كاركردنمان بۆ هیچ لایەك یان نەتەوەیەك و مەزهەبێكی دیاری كراو نیە، بەڵكو بۆ هەمو عێراق كاردەكەین بەبێ‌ جیاوازی".