ناس کورد-
وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمى بەشێوەیەکى چڕ و بەوردى چاودێرى پڕۆسەى دەنگدانى تایبەت دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەحیا رەسوڵ بەئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، کازمى بەوردى چاودێرى وردەکارییەکانى تایبەت بە دەنگدانى تایبەت دەکات.
وتیشى هێزى ئاسمانى بەشدارە لە پڕۆسەى پاراستنى دەنگدان و فڕۆکە ئاسمانى وڵات دەپارێزێت.
بنکەکانى دەنگدان کاتژمێر حەوتى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بەرووى دەنگدەرانى تایبەتدا کرانەوە لەسەرتاسەرى عێراق، پێش دوو رۆژ لە دەنگدانى گشتى.
لە سەرتاسەرى عێراق یەک ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٧٢٧ کەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن کە کارتى بایۆمەترى دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، ١٢٠ هەزار و ١٢٦ ئاوارەش ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە، لە گرتووخانەکانیش ٦٧١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە سەرانسەری عێراق ٥٩٥ بنکەی دەنگدان کراوەتەوە و ١٢١ بنکەیان لە هەرێمی کوردستانە، ٥٢ بنکەیان لە هەولێر، ٤١ بنکە لە سلێمانی و ٢٨ بنکەش لە دهۆک.