گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەكێكان سەدر و پارتییە

سێ سیناریۆ چاوەڕێی عێراق دەكات پاش هەڵبژاردن

2021.10.08 - 10:52
App store icon Play store icon Play store icon
سێ سیناریۆ چاوەڕێی عێراق دەكات پاش هەڵبژاردن

ناس كورد_

 

توێژینەوەیەكی سەنتەری كارنیگی ئەوە دەخاتەڕوو كە لەپاش كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەكان عێراق لەبەردەم سێ سیناریۆدایە كە دواترینیان پێكهێنانی حكومەتی هاوپشكی و دروستبوونەوەی خۆپیشاندانەكانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی تویژینەوەكە كە توێژەری دێرین حارس حەسەن ئامادەی كردووە و "ناس كورد" بینیویەتی (8ی تشرینی یەكەمی 2021) سیناریۆی یەكەم شكستهێنانی هەڵبژاردنەكانە چ لەكاتی بەڕێوەچوونی یانی پاش كۆتاییهاتنی بەهۆی بانگەشەی تەزویر یان پەرتبوونی هێزە سیاسییەكان و سەركەوتنی ژمارەیەكی زۆر سەربەخۆ كە زۆرینەیان بۆ دروست نەكرێت و لەم كاتەشدا ئەگەری بەریەككەوتن و گرژی زۆرە هەروەها لەوەها دۆخێكدا سەدرییەكان رۆڵی گەورەیان دەبێت بەهۆی پێگەی دەنگ و چەكەكانیان.

 

سیناریۆی دووەم كە پێشینەی نییە بەڕای توێژینەوەكە دروستكردنی حكومەتی زۆرینەیە كە حكومەتی سەدر و پارتی و حەلبوسییە لەگەڵ هەندێ هێزی تری شیعە كە ئێرانییەكانی تێدا نییە، ئەمەش دەرگا دەكاتەوە بۆ توندوتیژی و گرژی و دروستبوونی "ئۆپۆزسیۆنی چەكدار". ئەگەر ئەمەش پێچەوانە بكرێتەوە و سەدرییەكان بكرێنە دەرەوە خۆپیشاندان زیاتر دەبێت و پەنا دەبەن بۆ شەقام. 

 

بەگوێرەی توێژینەوەكە سیناریۆی كۆتایی و سێیەم دروستكردنی حكومەتی هاوپشكی و تەوافوقە كە زیندووكردنەوەی هاوپەیمانێتی شیعە و پەنابردنە بۆ سەرۆك وەزیرانێكی بێ لایەن بۆ پاراستنی هاوسەنگی، بەڵام لە كۆتاییدا حكومەتێكی كۆت و بەندكراوی لێدەكەوێتەوە كە مەحكومە بە ویستی لایەنەكان، ئەمەش سەردەكێشێت بۆ گەڕانەوە خۆپیشاندانەكان لە داهاتوودا.