گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پلانى دۆخى ناکاو’’

کۆمسیۆن: ئەنجامى دەنگدانى تایبەت ئەمڕۆ راناگەیەنرێت

2021.10.08 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: ئەنجامى دەنگدانى تایبەت ئەمڕۆ راناگەیەنرێت

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، ئەنجامى دەنگدانى تایبەت ئەمڕۆ راناگەیەنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆن ئەمڕۆ هەینى بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، پێشوازیکردن لە دەنگدانى تایبەت لەئاستێکى زۆر باشدایە.

 

وتیشى "حکومەت هەموو دامەزراوەکانى خستووەتە خزمەتى پڕۆسەکەوە، ئامادەکاریی تەواویش کراوە بۆ دەنگدانى گشتى و پلانى جێگرەوەمان هەیە بۆ هەر دۆخێکى لەناکاو".

  

 وتەبێژى کۆمسیۆن جەختیکردەوە ئەنجامى دەنگدانى تایبەت ئەمڕۆ راناگەیەنرێت.

 

بنکەکانى دەنگدان کاتژمێر حەوتى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بەرووى دەنگدەرانى تایبەتدا کرانەوە لەسەرتاسەرى عێراق، پێش دوو رۆژ لە دەنگدانى گشتى.    

  

 لە سەرتاسەرى عێراق یەک ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٧٢٧ کەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن کە کارتى بایۆمەترى دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، ١٢٠ هەزار و ١٢٦ ئاوارەش ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە، لە گرتووخانەکانیش ٦٧١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.    

  

لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە سەرانسەری عێراق ٥٩٥ بنکەی دەنگدان کراوەتەوە و ١٢١ بنکەیان لە هەرێمی کوردستانە، ٥٢ بنکەیان لە هەولێر، ٤١ بنکە لە سلێمانی و ٢٨ بنکەش لە دهۆک.