گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: ڕێگە بەهیچ پێشێلکارییەک لەکاتى دەنگداندا نادەین

2021.10.08 - 09:47
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: ڕێگە بەهیچ پێشێلکارییەک لەکاتى دەنگداندا نادەین

ناس کورد-

 

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، رێگە بەهیچ پێشێلکارییەک نادەن لەدەنگدانى تایبەتدا کە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دەستیپێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەحسین خەفاجى وتەبێژى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ هەینى رایگەیاند، پلانى ئەمنى تایبەت بە پاراستنى بنکەکانى دەنگدان وەکو خۆى بەڕێوەدەچێت کە چەندین ڕێوشوێن لەخۆ دەگرێت.

 

وتیشى "رێگە بەهیچ پێشێلکارییەکى ئەمنى نادەین لەکاتى دەنگداندا، لەکاتى پڕۆسەکەدا قەدەغەى هاتوچۆ لەهیچ شوێنێک رانەگەیەنراوە".

 

خەفاجى باسى لەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان بەپاڵپشتى هێزى ئاسمانى بەچرى بڵاوبوونەتەوە بۆ پاراستنى هەڵبژاردن.

 

بنکەکانى دەنگدان کاتژمێر حەوتى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بەرووى دەنگدەرانى تایبەتدا کرانەوە لەسەرتاسەرى عێراق، پێش دوو رۆژ لە دەنگدانى گشتى.  

  

 لە سەرتاسەرى عێراق یەک ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٧٢٧ کەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن کە کارتى بایۆمەترى دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، ١٢٠ هەزار و ١٢٦ ئاوارەش ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە، لە گرتووخانەکانیش ٦٧١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.  

  

لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە سەرانسەری عێراق ٥٩٥ بنکەی دەنگدان کراوەتەوە و ١٢١ بنکەیان لە هەرێمی کوردستانە، ٥٢ بنکەیان لە هەولێر، ٤١ بنکە لە سلێمانی و ٢٨ بنکەش لە دهۆک.