گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دادگا بڕیارێکى نوێى لەبارەى دەنگدانى تایبەتەوە دەرکرد

2021.10.08 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
دادگا بڕیارێکى نوێى لەبارەى دەنگدانى تایبەتەوە دەرکرد

ناس کورد-

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق دادوەرە ئێشکگرەکانى راسپارد کارەکانى لیژنە دادوەرییەکان رایی بکەن لەرۆژى دەنگدانى تایبەتدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەنتەرى راگەیاندنى دادوەرى ئەمڕۆ هەینى لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لیژنەى دادوەرى تایبەت پێکهێنراوە بۆ وەرگرتنى سکاڵا لەرۆژى هەڵبژاردندا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دادگاکانى ئێشکگرى لێکۆڵینەوە راسپێردراون کارەکانى ئەو لیژنانە رایی بکەن لەرۆژى دەنگدانى تایبەتدا کە ئەمڕۆ دەستیپێکرد.

 

بنکەکانى دەنگدان سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بەرووى دەنگدەرانى تایبەتدا کرانەوە لەسەرتاسەرى عێراق، پێش دوو رۆژ لە دەنگدانى گشتى.  

 

شانەى میدیاى ئەمنى عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزە ئەمنى و سەربازییەکان بەرەو بنکەکانى دەنگدان چوون بۆ بەشداریکردنى کارایان لە هەڵبژاردن.  

 

 لە سەرتاسەرى عێراق یەک ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٧٢٧ کەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن کە کارتى بایۆمەترى دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، ١٢٠ هەزار و ١٢٦ ئاوارەش ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە، لە گرتووخانەکانیش ٦٧١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

 

لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە سەرانسەری عێراق ٥٩٥ بنکەی دەنگدان کراوەتەوە و ١٢١ بنکەیان لە هەرێمی کوردستانە، ٥٢ بنکەیان لە هەولێر، ٤١ بنکە لە سلێمانی و ٢٨ بنکەش لە دهۆک.