گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ئەوەى نرخەکەى بگاتە شەش ملیار دینار

سەرمایەدارێک داوا دەکات پەلەنەکرێت لە فرۆشتنى تابلۆى ژمارە یەکى عێراق-هەڵەبجە

2019.07.02 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
سەرمایەدارێک داوا دەکات پەلەنەکرێت لە فرۆشتنى تابلۆى ژمارە یەکى عێراق-هەڵەبجە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەلا یاسین کەسایەتى بازرگان و وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، لە داواکارییەکدا، داوا دەکات پەلە نەکرێت لە پرۆسەى فرۆشتنى تابلۆى ژمارە یەکى 'عێراق-هەڵەبجە'، پێشبینیش دەکات نرخەکەى بگاتە 5 ملیۆن دۆلار. . لەو داواکارییەیدا کە ئاڕاستەى ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هەڵەبجەى کردووە، مەلا یاسین ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئێستادا فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانی پارێزگای هەڵەبجە بووتە دەنگوباسی میدیاکانی عێراق و کوردستان، دەشڵێت: "چۆن لە سەرەتاوە بەڵێنم دا کە دەبێت نرخی تابلۆی ژمارە یەک بگاته بڕی یەک ملیۆن دۆلار، ئێستاش داوات لێدەکەم لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیەدا پەلە مەکەن، بەڵکو بە هەوڵی هەموو لایەکمان ژمارەیەک سەرمایەداری دەرەکی بانگێشتی ئەم پڕۆسەیە بکەین، بەتایبەت وڵاتانی خەلیج". . مەلا یاسین دەشڵێت: "بەو شێوازە دەتوانین نرخی ژمارە یەک بگەیەنین بە پێنج ملیۆن دۆلار کە دەکاتە شەش ملیار دینارى عێراقى، سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیەش دەبێتە دەستكەوتێكى گرنگ بۆ جەنابتان و ئاوەدانی زیاتر بۆ شاری ھەڵەبجەی خۆشەویست". . پاش ئەوەى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەڵەبجە ئاشکرایانکرد، کە نرخى یەک ملیار دیناریان بۆ تابلیۆى ژمارە یەکى عێراق-هەڵەبجە داناوە، سەرمایەدارێکى 'عەرەبى عێراق' ئامادەیی خۆى دەربڕى ئەو تابلۆیە بە زیاتر لەو نرخە بکڕێت. . تابلۆ نایابەکانى پارێزگاى هەڵەبجە نرخى جیاوازى لەسەر داندراوە، بە گوێرەى ڕیزبەندییەک ژمارەکان نرخى تایبەتیان بۆ داندراوە، بەڵام ژمارە 1988 کە ساڵى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەیە نرخێکى زیاترى لەسەر داندراوە، هەرچەندە داوایەک پێشکەش کراوە بۆ ئەوەى ئەو تابلۆیە لە مۆنۆمێنتى هەڵەبجە هەڵبگیرێت و نەفرۆشرێت. . .