ناس کورد-
لە وڵاتی ئەمەریکا زیندانییەک پێش بڕیاری جێبەجێکردنی لەسێدارەدانی داواکارییەکی سەیر دەکات و داوا دەکات، وەجبەیەک هەمبەرگر و پەتاتە و "مێڵک شەیکی شلک"ی کردووە تا پێش لە سێدارەدانی بیخوات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی ستار" زیندانییە ئەمەریکییەکە تەمەنی 27 ساڵ بووە و بەتۆمەتی کوشتنی سێ کەس سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیندانییەکە پێش جێبەجێکردنی سزاکەی داوای کردووە، وەجبەیەکی گەورەی هەمبەرگر و پەتاتە و تێکەڵەی شیر و شلکی بۆ ببەن تا پێش لەسێدارەدانی بیخوات و دادوەریش ڕازی بووە بە جێبەجێکردنی داواکەی.
ڕۆژنامەکە دەڵێت، زیندانییەکە بابەتەکەی بە گاڵتە نەبووە و ئەوەی داوای کردووە خواردوویەتی.