گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەکی جیاواز بۆ زستانی ئەمساڵ؛ لەئێستاوە خۆتانی بۆ حازرکەن

2021.10.07 - 21:27
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکی جیاواز بۆ زستانی ئەمساڵ؛ لەئێستاوە خۆتانی بۆ حازرکەن

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە سەرەتاییەکان وەرزی زستانی ئەمساڵ جیاواز و ساردتر دەبێت لە زستانێکی ئاسایی و وەرزی سەرما زووتر دەستپێدەکات و درەنگتریش کۆتایی دێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (پێنجشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەپێی زۆرینەی پێشبینییە سەرەتاییەکان جەخت لەوە دەکرێتەوە کە زستانی ئەمساڵ لە نیوە گۆی باکوری زەوی جیاواز بێت بە بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو و کاریگەری بارستە ھەوا جەمسەرییەکان فروانتر ببن کە ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر رەخساندنی کەشێکی ساردتر لە وەرزی زستاندا و زوو دەستپێکردنی وەرزەکە و درێژبوونەوەی وەرزی سەرما." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم گۆرانکاریانەش بێگومان لەسەر کەشوھەوای عێراق و ھەرێمی کوردستان کاریگەری دەبێت لە نزمبوونەوەی تێکرای پلەکانی گەرما بۆ خوار ئاستی ئاسایی و زستانێکی جیاواز و ساردتر لە ساڵانی پێشومان دەبێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بیرمان نەچێت گۆرانکارییەکانی کەشوھەوا لەبەردەم ھەر پێشبینییەک و ئەگەرێکدا لە پێشترن بۆ پێچەوانەوەی ئەوەی چاوەروان دەکرێت لە کۆتاییشدا خودا زاناترە بە راستیەکان."