ناس کورد-
وەزارەتی کارەبا پێدانی کارەبای 24 کاتژمێریی بۆ ماوەی 5 رۆژ ڕاگەیاند و دڵێت، بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (پێنجشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاووڵاتیان و بنكەكانی دەنگدان و ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن؛ تەواوی تواناكانی دەخاتەگەڕ بۆ دابینكردنی كارەبایەكی بەردەوام لە ڕۆژی هەینی (2021/10/8) تا رۆژی دووشەممە (2021/10/12)."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوكات لەپێناو نەبچرانی كارەبا و سەلامەتی كارمەندانی كارەبا كاركردن لە پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەك لەو ماوەیەدا رادەگیرێت."