ناس کورد-
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی هەدەپە لە هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، هیچ کەسیان دەستگیرنەکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە چەند میدیا و سۆشیاڵ میدیایەکەوە ئەوە بڵاوکرایەوە کە "چەند ئەندامێکی هەدەپە لە هەولێر دەستگیرکراون."
لەوبارەیەوە تارق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر (پێنجشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2021) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، " کەس دەستگیرنەکراوە ئەو کەسەی کە لە هەولێر دادەنیشێت بەدڵنیاییەوە دەبێت لەلایەن دەزگا ئیدارییەکانەوە بناسرێت و ڕەنگە لەسەر ئەوە پرسیار کرابێت و تەواو، بەڵام کەس دەستگیرنەکراوە تا ئازاد بکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " تەنها وەکو سەردانی خەڵکە کە ئەو کەسە لەکوێ هاتووە و چۆن نیشتەجێ بووە و لە هەموو دونیا هەیە نوسینگەی زانیارییە، ئێستاش لە دەرەوەن و کێشەیان نییە".
هاوکات، عابد ئێکە، ئەندامی هەدەپە بە دەنگی ئەمەریکای وتووە، "هەندێک لێکتێنەگەیشتن دروست بووە لەگەڵ ئاسایش، بەڵام چارەسەر کراوە."