ناس کورد-
لە میانەی بانگەشەی هاوپەیمانیی کوردستان لە سلێمانی، جارێکیتر قوباد تاڵەبانی سوێندی خوارد و ڕایگەیاند، "سوێند بە ئەڵلا و بە کەلامی خوا سەرکەوتنی هاوپەیمانیی کوردستان ڕادەگەیەنین".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستان لە کۆتا ڕۆژی بانگەشەی هاوپەیمانێتییەکە لە سلێمانی (پێنجشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "جارێکیتر دەیڵێمەوە سوێند بە ئەڵڵا و بە کەلامی خوا پشت ئەستور بە ئیرادە و دەنگەکانی ئێوە هەر لێرەوە سەرکەوتنی هاوپەیمانیی کوردستان ڕادەگەیەنین."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر کەمتەرخەمییەکمان کردبێت بەرامبەر مافەکانتان ئەوا بە گەورەیی خۆتان بمانبورن."
بڕیارە سبەینێ هەینی 8ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەکان بەڕێوەبچێت و لە ڕۆژی یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمیش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.