گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دەروازەی باشماخ: سەرجەم هاتن و چونێک لەنێوان هەرێم و ئێران دەوەستێت

2021.10.07 - 17:13
App store icon Play store icon Play store icon
دەروازەی باشماخ: سەرجەم هاتن و چونێک لەنێوان هەرێم و ئێران دەوەستێت

ناس کورد- 

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی سنوریی باشماخ ڕایگەیاند، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە شەوی 9ی تشرینی یەکەمی 2021 تاوەکو بەیانیی رۆژی دووشەممە 11ی هەمان مانگ هەموو هاتن و چوونیک لە دەروازەکە دەوەستێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاگاداری...

 

هاوڵاتیانی خۆشەویست ، گەشتیاران و بازرگانان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، لەکاتژمێر (٩) ی شەوی شەمە ڕێکەوتی (٢٠٢١/١٠/٩) تا کاتژمێر (٦) ی بەیانی دووشەمە ڕێکەوتی (٢٠٢١/١٠/١١) هەموو جموجوڵێکی (هاتن ــ ڕۆشتن) ی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و گەشتیاران و بازرگانان لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە دەوەستێت.

 

لەگەڵ ڕێزدا...

(ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان)