ناس کورد-
دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە دوو ڕۆژ پشووی فەرمیی ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق (پێنجشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 10 و 11ی تشرینی یەکەمی 2021، پشووی فەرمی دەبێت. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتەکان و لایەنی ئەمنی و فەرمانگە خزمەتگوزاری و تەندروستییەکان و لایەنی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنەوە هەبێت، بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن."
بڕیارە سبەینێ هەینی 8ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەکان بەڕێوەبچێت و لە ڕۆژی یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمیش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.