ناس کورد-
کۆمیتەی دارەتووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە لێپرسراو و تەواوی ستافی کۆمیتەکە پەیوەندییان بە پارتییەوە کردبێت و دەڵێت، تەنها لێپرسراوی پێشووی کۆمیتەکە بووە بە پارتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کۆمیتەی یەکێتی لە دارەتوو (پێنجشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " لەکەناڵێکی پارتی ڤیدویەکی پڕ لەدرۆو ناراست بڵاوکراوەتەوە گوایە لێپسراوی کومیتەی دارەتوو لەگەل تەواوی ستافی کۆمیتەی دارەتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەموویان بوون بە بەپارتی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "جگە لە (جلال اسماعیل ) لێپسـراوی پیشووی کۆمیتەکەمان هیچ کادریکی ترمان نەچووەتە ناو پارتی کاک جلالیش ماوەیەکە لە لێپسراوی کۆمیتە دوورخرابووەوە بۆیە لەگەل ئامۆزاکەی بوونەتە پارتی، ئەگینا هیچ کادیرێکی ترمان نەچووەتە ناو پارتی."
ئەوەش خراوەتەڕوو، " ئێمە ئێستا لە ناو بارەگای کومیتەی دارەتوو دەوام دەکەین و درێژە پێدەری ڕێبازەکەی مامی گەورەین لەجاران زیاتر بەگورتینەوە و بەپاکی کارەکانمان بەرێوە دەبەین ئەوەی لەکەناڵە درۆینەکانی پارتی بڵاوکراوەتەوە هەموی درۆیە و ناراستە."