ناس کورد-
سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان رایگەیاند، ئاستى جموجۆڵى بازرگانى لەدەروازە سنورییەکانى هەرێم زیادیکردووە و ئاستى قاچاخچێتیش کەمیکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا عەبدورەحمان ئەمڕۆ پێنج شەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، هاوردە و هەناردە لەهەرێمى کوردستان ئێستا لە ئاستێکى باشدایە و بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاو دەنێت.
وتیشى لەدوو ساڵى رابردوودا و بەهۆی کۆرۆناوە جموجۆڵى بازرگانى و ئاستى هەناردە و هاوردە کەمیکردبوو، بەڵام ئەمساڵ بەرەو باشى چووە.
مستەفا عەبدورەحمان باسى لەوەشکرد، قاچاخچێتى بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات، چونکە هەوڵدەدرێت سنورەکان زیاتر کۆنتڕۆڵ بکرێن.