ناس کورد-
مەسرور بارزانى ریگەیاند، ناکرێت هیچ بەشێک لەکوردستان بمێنێت لەدەرەوەى ئیرادەى حکومەت بێت، کە بەشێک لەوانە خاڵە سنورییەکانن و سورن لەسەر سەپاندنى دەسەڵاتى یاسایی حکومەت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەمەراسیمى کردنەوەى سایلۆى کەلار ئەمڕۆ پێنج شەممە وتى "له‌سه‌ر ئه‌وه سوورین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی حكومه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا بسه‌پێنین. ئه‌مه سه‌روه‌ریكردنی یاسایه و خۆسه‌پاندن نییه".
وتیشى "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان به شێوه‌یه‌ك رێك‌بخرێن و حكومه‌ت بتوانێت كۆنترۆڵی ئه‌و سنوورانه بكات و داهاتیان بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه".