گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەنجامى یەکەم راپرسی فەرمى لەبارەى هەڵبژاردن ئاشکراکرا

2021.10.07 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى یەکەم راپرسی فەرمى لەبارەى هەڵبژاردن ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

بەپێی ئەنجامى راپرسییەکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق،  68%ى هاوڵاتییان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، راپرسییەکە لەلایەن پۆلیسى کۆمەڵگە لە فەرمانگەى پەیوەندییەکان و راگەیاندن ئەنجامدراوە کە تێیدا بۆچوونى هاوڵاتییانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکە وەرگیراوە لەبارەى هەڵبژاردن و بەشداریکردن تێیدا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ئەنجامى راپرسییەکە 68%ى هاوڵاتییان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن، وەک رێگەى سەرەکى بۆ گۆڕانکاریی.

 

هەر بەپێی ئەنجامەکە،  83% ى بەشداربووان جەختیان کردووەتەوە کە هێزە ئەمنییەکان توانایان هەیە هەڵبژاردنەکە بپارێزن.