ناس کورد-
لانى کەم 20 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 200 کەسی دیکەش برینداربوون کە 40 یان دۆخیان سەختە، بەهۆى رومەلەرزەیەکى بەهێز کە هەرێمى بلوچستانى لە باشورى پاکستان کردە ئامانج.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس، لناو قوربانییەکاندا ژن و منداڵ بوونیان هەیە و گوڕى بومەلەرزەکە 5،7 بووە بە پێوەرى رێختەر.
زیانمەندترین ناوچە هارناى بووە، کە ناوچەیەکى شاخاوییە و تیمەکان بەئاسانى ناتوانن بگەن پێی.
بەپێی سەنتەرى ئەمەریکى بۆ روپێوى جیۆلۆجى، بومەلەرزەکە کاتژمێر سێی بەرەبەیان بەکاتى پاکستان روویداوە بەقوڵایی 20 کیلۆمەتر و دورى 100 کیلۆمەتر لە پایتەختى هەرێمەکەوە.