گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی پەرلەمان: بەتەمای بودجەی 2022 مەبن

2021.10.06 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان: بەتەمای بودجەی 2022 مەبن

ناس کورد-



لیژنەی دارایی پەرلەمان بەدووری دەزانێت ساڵی ئایندە عێراق بودجەی هەبێت بەهۆی تێكەڵبوونی خولی ئێستا و خولی داهاتووی پەرلەمان و حكومەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میساق ئەلحامیدی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (6ی تشرینی یەكەمی 2021) دەڵێت بەئەگەری زۆر ساڵی دارایی 2014 دووبارە دەبێتەوە كە بەهۆی دواكەوتنەوە عێراق بەبێ بودجە بەڕێكرا. 

 

حامیدی وتیشی بەهەمانشێوە لە 2020 عێراق بودجەی نەبوو بۆ ساڵی ئایندەش 2022 بەهۆی كۆتاییهاتنی پەرلەمانەوە بودجە نابێت و ئەوكاتیش ناچار حكومەت ڕێسای 1/ 12 پەیڕەو دەكات بۆ مووچە و خەرجی ڕۆژانە.

 

حامیدی باسی لەوەشكرد حكومەتی ئێستا دەستی كردووە بە ئامادەكردنی بودجە بەڵام پەرلەمانی داهاتوو بەگوێرەی بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا دەكات و ئەگەر بەدڵی نەبێت دەیگێڕێتەوە.