گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بزوتنەوەى ئیسلامى وەڵامى فازڵ میرانى دەداتەوە

2021.10.06 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
بزوتنەوەى ئیسلامى وەڵامى فازڵ میرانى دەداتەوە

ناس کورد-

 

بزوتنەوەى ئیسلامى وتەکانى فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى رەتکردەوە کە رایگەیاندبوو دەنگدەرانى ئەو حزبە دەنگ بە کاندیدەکانیان دەدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عبداللە وەرتی وتەبێژى بزوتنەوە لەراگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "زۆر بە سەر سوڕمانەوە  گوێمان لەو قسانەى فازڵ میرانى بوو، چونکە ئێمە وەک بزووتنەوەی ئیسلامی کودستان رێککەوتن و  لێکتێگەیشتنمان نییە لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسیی کوردستان".

 

وتیشى "بە روون و ئاشکراش رامانگەیاندووە کە بزووتنەوەی ئیسلامی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی کردووەو دەنگیش بە هیچ حزب و لیست و کاندیدێک نادات".

 

عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی رۆژى سێشەممە لە کۆڕێکدا لە هەڵەبجە وتى "بەهیچ شێوەیەک بەشدارى لەدەنگدان ناکەین لەسەرتاسەرى عێراق و کوردستان لەناویاندا هەڵەبجە".  

 

هەر لەو بارەیەوە، میدیاى فەرمى بزوتنەوە نوسیویەتى، وتەکانى رابەرى گشتى بزوتنەوە بێئومێدکردنى یەکێتى و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو بووە چونکە چاوەڕوانى ئەوەبوون لە هەڵەبجە دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن.