ناس کورد-
12 وڵات پێشوازییان لە ئامادەکارییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق کرد بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە و ئاشکرایدەکەن تیمى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پێنج هێندەى هەڵبژاردنى 2018 زیاکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو وڵاتانە کە پێکهاتوون لە ئوسترالیا و کەنەدا و دانیمارک و فنلەندا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و هۆڵەندا و نیوزلەندا و نەرویج و سوید و بەریتانیا و ئەمریکا لەبەیاننامەیەکى هاوبەشدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختدەکەنەوە، هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى هەلێکى گرنگە لەبەردەم عێراقییەکان بۆ دیاریکردنى چارەنوسیان بەرەو دیموکراتیەت.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئایارى 2020 ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکانى راسپاردووە بۆ یارمەتیدانى عێراق بۆ رێکخستنى هەڵبژاردن.
لەبەیاننامەکەدا هاتووە، نێردەى یارمەتیدانى کۆمسیۆن سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان گەورەترینە لەسەر ئاستى جیهان، بەجۆرێک پێنج هێندە زیاترە لە ژمارەى ئەو بەرپرسانەى نەتەوەیەکگرتووەکان کە لەکاتى هەڵبژاردنى 2018 ئامادەبوون.